|
تاریخی .سیاسی. اجتماعی.
|

کوردم ئه‌من
گه‌رچی تووشی ڕه‌نجه‌ڕۆیی و حه‌سڕه‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌ت له ده‌س ئه‌م چه‌رخه سپڵه نابه‌زم، مه‌ردم ئه‌من
ئاشقی چاوی که‌ژاڵ و گه‌رده‌نی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردم ئه‌من
گه‌ر له برسان و له بێ به‌رگی ئیمڕۆ ڕه‌ق هه‌ڵێم
نۆکه‌ری بێگانه ناکه‌م تا له سه‌ر هه‌ردم ئه‌من
من له زنجیر و ته‌ناف و دار و به‌ند باکم نییه
له‌ت له‌تم که‌ن، بمکوژن، هێشتا ده‌ڵێم کوردم ئه‌من
ماموستا هيمن