لایه‌نگری ئه‌وه نیم زمانی كوردی به په‌تی په‌تیگه‌ری بخنكێ! زمانی زیندوو وه‌رده‌گرێ و ده‌شبه‌خشێ. به‌ڵام پێموانییه پێویست بێ نووسه‌ر له كاتی نووسین دا به زمانێكی دیكه بیر بكاته‌وه و به "كوردی" بنووسێ. ڕه‌چاو كردنی ئه‌و شێوازه و له به‌ر چاو نه‌گرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمانی كوردی ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێک زمانه‌كه‌ی دیكه نه‌زانێ ده نووسینی ئه‌و نووسه‌رانه ناگا.
ئه‌و سه‌ره‌ڕۆیییه‌ی ئێستا ده نێو زۆربه‌ی نووسه‌ران دا، به تایبه‌ت ده نێو نووسه‌رانی گه‌رمێن دا[1]، باوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی خۆماڵییه له زمانی كوردی! هه‌ر نه‌بێ ئه‌وانه‌ی له‌مێژه ده‌نووسن و به ناشوكری نه‌بێ "شاعیر" و "نووسه‌ر" و "سه‌رنووسه‌ر"ن ده‌بوایه له‌و بواره دا زیاتر هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بكه‌ن و سه‌ره‌ڕۆیانه مل پێوه نه‌نێن و به خۆیانه‌وه خوێنه‌رانیشیان به‌ره‌و لاڕێ نه‌به‌ن.
ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ی پێش كه وتارێكم له شاعیر و نووسه‌ر و سه‌رنووسه‌رێكی نیشته‌جێی هه‌نده‌ران ده‌خوێنده‌وه تووشی ئه‌و ده‌ربڕینه هاتم: "... ئه‌و كه‌سه نه‌بوو كه بێ گودار له ئاو بدا"! ده دڵه خۆمدا گوتم: ئه‌و خوێنه‌ره به‌سته‌زمانه‌ی فارسی نازانێ ده‌بێ چۆن له‌و ده‌ربڕینه بگا!
"بی گدار به آب زدن"
" گدار[godar]" ده فارسی‌دا به شوێنێكی ڕووبار ده‌گوترێ كه له شوێنه‌كانی دیكه ته‌نكتر بێ و بواری په‌ڕینه‌وه بدا. "بی گدار به آب زدن" زاراوه‌یه‌كی(Idiom) فارسییه، واته: "بێ هه‌ڵسه‌نگاندن و بیر لێكردنه‌وه كارێک كردن"، "خۆ له كارێک دان كه ئاكامه‌كه‌ی ڕوون نییه". به‌رامبه‌ره ده‌گه‌ڵ ئه‌و زاراوانه: "ریسک كردن"، "گز نكرده پاره كردن". - بڕوانه "كتاب كوچه، احمد شاملو، حرف [ آ]، ژماره 218 -
"گدار" ده‌گه‌ڵ "گذار، گذرگاه، گذشتن" خزمه و ده كوردیدا ده‌بێته "بوار"، به مانای:
- "ته‌نكایی نیسبیی له‌و چه‌م و ڕووبارانه كه پیاده ده‌توانێ پێیاندا بپه‌ڕێته‌وه - قامووسی زه‌بیحی-".
- "1- به‌شێكی ته‌نكی ئاوی چه‌م و ڕووبار كه مرۆڤ ده‌توانێ به پێیان یا به سواریی، بێ مه‌له‌كردن لێی بپه‌ڕێته‌وه؛ ده‌راو. 2- شوێنی پێدا تێپه‌ڕین، گوزه‌ر. 3- ئیزن، ئیجازه. 4- شوێنی ده‌رباز بوون و ده‌رچوون له ده‌ست دوژمن یا كه‌سێک. 5- به‌ر و بار و لایه‌نی هه‌ر كارێک.
:: تێبینی: بوار له ڕه‌گی بواردن و بووردن به مانای تێپه‌ڕین ده‌كه‌وێ، یانی شوێنێک كه ده‌توانی لێی تێپه‌ڕی. - فه‌رهه‌نگی هه‌رمان، [ئا- ب] عه‌لی نانه‌وازاده -".
- "بڕی چۆم و ڕووباران - فه‌رهه‌نگی كوردستان، گیوی موكریانی-".
- "ده‌راوی په‌ڕینه‌وه؛ ده‌ره‌تانی ده‌رچوون و تێپه‌ڕین - هه‌نبانه‌بۆرینه، هه‌ژار-".
ده كوردیدا زاراوه‌ی "بوار دان"مان هه‌یه: "ئه‌و چۆمه بوار نادا" واته "ناكرێ لێی بپه‌ڕییه‌وه، شوێنی په‌رینه‌وه‌ی نییه"؛ به مانای "ئیزن دان"یش دێ: "بوارم نادا قسه‌یه‌كی بكه‌م". زاراوه‌ی "له ئاو دان"یشمان هه‌یه، به مانای "په‌ڕینه‌وه له چۆم و ڕووبار". به‌ڵام پێموانییه ده كوردیدا " گودار" بواری په‌ڕینه‌وه بێ!
-------------------------------------------------------------------------------
[1]: عه‌بدوڵڵا په‌شێو له وتووێژێكیدا[ڕامان، ژماره 78] ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به سه‌ر زمانی كوردیی هاتووه - به تایبه‌تی له باشووری كوردستان - له هیچ كاتێكدا وای به‌سه‌ر نه‌هاتووه، هه‌ر له مانشێتی ڕۆژنامه‌كانی حیزب و تابڵۆی شوێن و دوكانه‌كان و تا ده‌گاته كتێبه‌كانی خوێندنی منداڵان، زۆریان هه‌ڵه‌ن، ڕۆژنامه‌كان بخوێننه‌وه، به ده‌گمه‌ن تووشی چه‌ند ڕسته‌یه‌كی ڕه‌وان دێی له دووی یه‌ک، ئه‌وه‌ی ئێمه به زمانی خۆمانی ده‌كه‌ین با به ده‌واری شڕی نه‌كردووه، بۆیه پێویسته ئه‌و زۆری و بۆرییه‌ی چاپه‌مه‌نیی سنوورێكی بۆ دابنرێ، پێویسته بایه‌خ به چۆنیه‌تی بدرێ له سه‌ر حسێبی چه‌ندایه‌تی، ده‌بێ له‌وه بگه‌ین كه: زمانی كوردییش خاوه‌نی ڕێنووس و ڕێزمان و سیسته‌می ڕسته‌سازییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێی ده‌نووسن ده‌بێ به لایه‌نی كه‌مه‌وه عاشقی زمان بن، حه‌ساس بن به‌رامبه‌ری. خۆشبه‌ختانه ئێستا له هه‌نده‌ران ئه‌و هه‌ستمه‌ندی و عه‌شقه هه‌ستی پێده‌كرێ."
