فه‌رهه‌نگی به پیرۆز دانان و بوت ساز كردن و ئه‌فسانه هه‌ڵبه‌ستن له نێو كۆمه‌ڵگای ئێمه دا زۆر كه‌لێن و قوژبنی ته‌نیوه‌ته‌وه. له سیاسه‌ت دا له‌مێژه مه‌رگخوازی و شه‌هیدپه‌روه‌ری و قاره‌مان سازكردن بوونه دیارده‌گه‌لێكی پیرۆز. ئه‌و فه‌رهه‌نگه چه‌وته ئه‌ده‌بیاتیشی گرتۆته‌وه و هێندێک شاعیر و نووسه‌ر ئه‌و دیاردانه‌یان وه‌ک شتێكی پیرۆز له به‌ر چاوی خه‌ڵک زه‌ق كردوونه‌وه و خه‌ڵکیان به‌ره‌و نه‌مان و نه‌هێشتن هان داوه.
له سیاسه‌ت دا ئه‌و فه‌رهه‌نگه بوو به هۆی ئه‌وه كه هه‌ر كه‌س له گوڵ كاڵتری به "پیرۆز"ه‌كان گوتبا گڵۆڵه‌ی به‌ختی ده‌كه‌وته لێژی! له ئایینیشدا هه‌ر كه‌س زمانی به پێچه‌وانه‌ی وته‌ی "پیرۆز"ێک بگه‌ڕێ به كفر داده‌ندرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه له ئه‌ده‌بیاتیشدا ڕیشاژۆ بێ، دوور نییه سبه‌یڕۆژێ كه‌س نه‌وێرێ ڕه‌خنه له "شاعیری پیرۆز" و "كتێبی پیرۆز" بگرێ، له ترسی ئه‌وه‌ی كه نه‌كا زمانی مووی لێ بێ.
كاتێک ده‌گوترێ "حه‌زره‌تی نالی" یان "حه‌زره‌تی خانی" یان حه‌زره‌تی فڵان، وێڕای ئه‌وه كه ناودێر كردن به "حه‌زره‌ت" ڕێزێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێ، به پیرۆز دانانی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌نوێنێ. ناڵێم ئه‌و كه‌سانه شایانی ڕێز نین. به بێ شک جێی ڕێزن و ده‌بێ شانازیشیان پێوه بكرێ، به‌ڵام هیچ پێویست ناكا له گوێن كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان بكرێن به كه‌سایه‌تییه‌كی پیرۆز.
"ڕێبوار سیوه‌یلی" كتێبێكی هه‌یه به ناوی "كتێبی نالی" كه تێیدا سێ قه‌سیده‌ی نالی شیكردوونه‌وه. له وتووێژێكدا[1] لێی ده‌پرسن: بۆ ناوی به‌رهه‌مه‌كه‌ت ناوه "كتێبی نالی"؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ:
"به لای منه‌وه ئه‌و ناونیشانه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شێعری نالی‌یه بۆ ئاستی كتێبه موقه‌ده‌س و پیرۆزه‌كانی دنیا. ... هیچ كامێ له كتێبه گه‌وره‌كانی ژیاری مرۆڤایه‌تی بێبه‌ش نین له شێعرییه‌ت و پێرۆزی و له تێكه‌ڵێک له‌و دوو ڕه‌گه‌زه. ئێمه كتێبمان هه‌یه به ناوی "كتێبی بودا"، كتێبمان هه‌یه به ناوی "كتێبی زه‌رده‌شت" و "كتێبی عیسا" و "كتێبی "مووسا" و "كتێبی محمد" و هتد. كه هه‌موویان تێكه‌ڵێكن له پیرۆزی و شێعری. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مێژووی كتێب بۆخۆی پڕه له ڕووداوی پیرۆزمه‌ند و شكۆدار. له پشت ژماره‌زۆریی ده‌ستنووس و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مرۆڤ داونی بۆ پاراستنی كتێبه‌كان، ڕێزگرتنێكیش له پیرۆزمه‌ندی و له‌وێشه‌وه له شێعر هه‌یه، كه بێگومان ئێستا به لای ئێمه‌وه نرخێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه، وه‌لێ بۆ نه‌وه‌كانی پێش ئێمه نرخێكی مه‌عنه‌ویی تایبه‌تیان هه‌بووه. جا ئه‌گه‌ر مێژووی كتێب بۆخۆی به‌و ڕه‌وته دا تێپه‌ڕیبێت و ئێمه‌ش شاعیرێكی گه‌وره‌ی وه‌كو "نالی"مان هه‌بێت، بۆچی كتێبێكمان نه‌بێت به ناوی "كتێبی نالی" كه مرۆڤێكه به ته‌واوی مانا "كتێب"ی به‌رهه‌م هێناوه؟ ... به مانایه‌كی تر، ده‌مه‌وێ بڵێم: به‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه نالی یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییه گه‌ورانه‌ی ناو مێژوو و خه‌یاڵگه‌ی مرۆڤی كورد، ئه‌وه‌ی ده‌شێت كتێبه‌كه‌ی یادهێنه‌ره‌وه‌ی كتێبه پیرۆزه‌كان بێت و جگه له په‌یامه شێعرییه‌كه‌ی، هه‌ڵگری په‌یامێكی یه‌زدانیش بێت. شێعر به گشتی و شێعری كه‌سانێكی وه‌كو نالیش به تایبه‌تی، له ئاستێک له ئاسته‌كاندا، ده‌كرێ هه‌ڵگری په‌یامێكی یه‌زدانییانه‌ی پیرۆز بێ، چونكه مامه‌ڵه‌ی نالی له‌گه‌ڵ زمان دا، هه‌مان مامه‌ڵه‌ی یه‌زدانه له‌گه‌ڵ گه‌ردووندا. لێره‌وه پێموایه ناونیشانی "كتێبی نالی" هه‌وڵدانێكی چاونه‌ترسانه‌ی منه بۆ ئه‌وه‌ی كه نالی ته‌نیا له ئاستی شاعیرێكدا نه‌بینم، كه له ناو مێژوو دا ئه‌یدۆزنه‌وه؛ به‌ڵكو شاعیرێكه له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو..." - ڕێبوار سیوه‌یلی، ئاینده، ژماره 38 -
وێده‌چێ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بیرێكی ئاوا نێودێركردنی "نالی" به "حه‌زره‌ت" بووبێ. "مامۆستا هێمن"یش له پێشه‌كی دیوانی نالی دا، كه ساڵی 1364(1985ی زایینی) ناوه‌ندی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییوبی له ورمێ چاپی كردۆته‌وه، نووسیویه: "نازانم كێ بوو نووسیبووی هه‌ر ماڵێكی ئێرانی كه قوڕئانێكی پیرۆزی له سه‌ر تاقه دانابێ پێویسته دیوانێكی حافزیشی له بن بێ. منیش ده‌ڵێم خۆزگه هه‌موو ماڵه كوردێكیش دیوانی نالی له ژێر قوڕئانی پیرۆز دا دانابایه."
ڕه‌نگه ئه‌و وتانه زه‌ینی كاک ڕێبواریان ختووكه دابێ و به خه‌یاڵ واوه‌تریش چووبێ و گوێچكه‌ی به زایه‌ڵه‌ی "په‌یامێكی یه‌زدانییانه‌ی پیرۆز" زرینگابێته‌وه و ئیلهامی دانانی كتێبێكی پیرۆزیشی بۆ "حه‌زره‌تی نالی" له ئاسمانه‌وه بۆ هاتبێ.
پردی نێوان خه‌ڵک و "نالی" شێعره‌كانێتی نه‌ک مۆجزه و نووسینی "كتێبێكی پێرۆز" بۆ "ئایینێكی پیرۆز". بریا كاک ڕێبوار په‌ره‌ی به‌و فه‌رهه‌نگه چه‌وته نه‌دابا و "نالی" چۆن بووه ئاوای به خه‌ڵک ناساندبا.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
[1]: كتێبی نالی- گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ "ڕێبوار سیوه‌یلی" دا - گۆڤاری ئاینده، ژماره 38، ساڵی 2002 -
