هێدی
شاعیری به‌نێوبانگی فارس "نیما یوشیج(1895 - 1959)" ده وتووێژێكی دا باسی كوردێک ده‌كا به نێوی "ئه‌نجیری ئازه‌ر". دیاره ئه‌و كه‌سه‌ی نیما باسی ده‌كا هه‌ر كاک "سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر"ه كه تێكۆشه‌رێكی زانا و لێهاتووی مه‌هابادیی بوو و به داخه‌وه له ئاكامی سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌حمه‌د تۆفیق(عه‌بدوڵڵای ئیسحاقی) دا تێدا چوو.
له‌و وتووێژه‌ی "نیما" ته‌نیا ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامه‌م له‌به‌ر ده‌سته كه پێوه‌ندیی به "كاک سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر"ه‌وه هه‌یه:
- مامۆستا! سه‌باره‌ت به هاوچه‌رخه‌كان و به تایبه‌ت لاوه‌كان چ بڕوایه‌كتان هه‌یه؟
- هاوچه‌رخه‌كانی من نوقمی بوغز و ئێره‌یین. زۆر لاو ڕێگه‌ی منیان گرته به‌ر. زۆر لاو نێوی منیان زڕاند. ته‌وه‌للۆلیی یه‌كێک بوو له‌وان. شاملوو دێ پشتیوانیی من بۆ فڵان لاو وه‌ربگرێ و ئه‌وه‌ش سووكایه‌تییه‌كی دیكه‌یه. مێهدی سوهه‌یلی نێوزڕاو ده ڕادیۆ دا به‌رنامه‌ی قۆڕی شێعری نوێی به‌ڕێوه برد! گه‌مژه‌ترین لاوێكی دیومه، ئه‌و پیرێژنه مرده‌لۆخه‌یه - حه‌میدی شیرازی - بووه. شه‌هیدیی خۆراسانی زۆر پرسایه. به‌ڵام یه‌کێک به هۆی شێعره‌كانمه‌وه هه‌ستی به ته‌واوی ده‌رد و ڕه‌نجی من كردووه. له هه‌موو كه‌س باشتر، ته‌نانه‌ت له ئالی ئه‌حمه‌دیش باشتر. ئه‌و كه‌سه، لاوێكی كوردی چاره‌ڕه‌شه. نێوی ئه‌نجیری ئازه‌ره.
------------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
- به‌داخه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وتووێژه‌م لێ ڕوون نییه هه‌تا ئاماژه‌ی پێ بكه‌م. هه‌ر ته‌نیا ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامه‌م وه‌د‌ست كه‌وتووه.
- وه‌رگێڕدراوه‌ی ئه‌و وتووێژه‌ی "نیما"، هه‌ر له ژێر سه‌ردێڕی "نیما و لاوێكی كورد" دا، له مانگنامه‌ی "په‌یام"ی ژماره21 ی ساڵی 2000 دا، كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چوو، بڵاو بۆته‌وه. ده‌وێدا ژیننامه‌یه‌كی "كاک سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر"یشم خسبووه سه‌ر وتووێژه‌كه.
------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ زانیاریی زیاتر له سه‌ر كاک سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر بڕوانه ئه‌و سه‌رچاوانه:
- له بیره‌وه‌رییه‌كانم، به‌رگی چواره‌م، كه‌ریمی حیسامی، سوئێد 1990، لاپه‌ڕه 5 تا 11
- ژیان و به‌سه‌رهاتی عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی(مامۆستا عوله‌ما)، عه‌لی كه‌ریمی، سوئێد 1999، لاپه‌ڕه 393 و 394
- چپ در ایران، به روایت اسناد ساواک، جلد اول، مركز بررسی اسناد تاریخی، تهران 1378، لاپه‌ڕه 253
------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌قی فارسیی پرسیار و وه‌ڵامه‌كه‌ی "نیما":
- استاد! در مورد معاصرین و مخصوصا جوانها چه عقیده‌ای دارید؟
- معاصرین من غرق در كینه و حسد هستند. بسیار جوانها در پی من آمدند. بسیار جوانها نام مرا خراب كردند. توللی یكی از آنها بود. شاملو می‌آید از من توصیه برای فلان جوان بگیرد و این اهانت دیگر است. مهدی سهیلی معلوم‌الحال برنامه مسخره شعر ن‌و را در رادیو اجرا كرد! احمق‌تر جوانی كه دیدم، این عجوزه مردنی - حمید شیرازی - بود. شهیدی خراسانی بسیار كنجكاو است. اما یک نفر تمام درد و رنج مرا از روی شعرهای من حس كرده است. بهتر از هر كس، حتی آل احمد. این یک نفر، یک جوان كرد است و پریشان روزگار. اسمش انجیری آذر است.
