هێدی
شاعیری به‌نێوبانگی فارس "نیما یوشیج(1895 - 1959)" ده وتووێژێكی دا باسی كوردێک ده‌كا به نێوی "ئه‌نجیری ئازه‌ر". دیاره ئه‌و كه‌سه‌ی نیما باسی ده‌كا هه‌ر كاک "سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر"ه كه تێكۆشه‌رێكی زانا و لێهاتووی مه‌هابادیی بوو و به داخه‌وه له ئاكامی سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌حمه‌د تۆفیق(عه‌بدوڵڵای ئیسحاقی) دا تێدا چوو.
له‌و وتووێژه‌ی "نیما" ته‌نیا ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامه‌م له‌به‌ر ده‌سته كه پێوه‌ندیی به "كاک سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر"ه‌وه هه‌یه:
- مامۆستا! سه‌باره‌ت به هاوچه‌رخه‌كان و به تایبه‌ت لاوه‌كان چ بڕوایه‌كتان هه‌یه؟
- هاوچه‌رخه‌كانی من نوقمی بوغز و ئێره‌یین. زۆر لاو ڕێگه‌ی منیان گرته به‌ر. زۆر لاو نێوی منیان زڕاند. ته‌وه‌للۆلیی یه‌كێک بوو له‌وان. شاملوو دێ پشتیوانیی من بۆ فڵان لاو وه‌ربگرێ و ئه‌وه‌ش سووكایه‌تییه‌كی دیكه‌یه. مێهدی سوهه‌یلی نێوزڕاو ده ڕادیۆ دا به‌رنامه‌ی قۆڕی شێعری نوێی به‌ڕێوه برد! گه‌مژه‌ترین لاوێكی دیومه، ئه‌و پیرێژنه مرده‌لۆخه‌یه - حه‌میدی شیرازی - بووه. شه‌هیدیی خۆراسانی زۆر پرسایه. به‌ڵام یه‌کێک به هۆی شێعره‌كانمه‌وه هه‌ستی به ته‌واوی ده‌رد و ڕه‌نجی من كردووه. له هه‌موو كه‌س باشتر، ته‌نانه‌ت له ئالی ئه‌حمه‌دیش باشتر. ئه‌و كه‌سه، لاوێكی كوردی چاره‌ڕه‌شه. نێوی ئه‌نجیری ئازه‌ره.
