"ئه‌وه جیهانی وشه‌کانه که جیهانی شته‌کان ده‌خوڵقێنێ." - ژاک لاکان
n پێشه‌کی
ڕۆمان و گێڕانه‌وه‌ی ڕۆمانی به‌ستێنێکی باوه‌ڕپێکراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی چلۆنایه‌تیی پێوه‌ندییه جۆراجۆره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوکێشیی هێز و میکانیزمی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراودا. بوارێکی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژنی کورد له ئه‌ده‌بییاتی گێڕانه‌وه‌ییدا خوردبوونه‌وه‌یه له کاراکتێرگه‌لی ژن له ڕۆمانی پیاواندا. ژنان له‌م ڕۆمانانه‌دا چۆن وێنا کراون؟ پێناسه‌یان چییه؟ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاواندا چ ڕۆڵێکیان هه‌یه؟ له سیستمی خێزان و ڕێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تیی کاردا چ جێگایه‌کیان هه‌یه؟ هه‌ڵبه‌ت، ڕه‌نگه باشترین بوار بۆ ده‌ستنیشانکردنی جێگای ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا توێژینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌زایه بێ که ده ڕۆمانی ژنانی کورددا بۆ ژنان خوڵقاوه. ژنانی ڕۆماننووس و هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کاراکتێرگه‌لی پیاو و ژن‌دا و پێناسه‌کردنی ئه‌رک و مافه‌کانیان ڕه‌نگه ئه‌و ده‌رفه‌ته ڕاسته‌وخۆیه بێ که لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بتوانێ به هۆی ئه‌وه‌وه ڕاوڕایه‌ڵی کۆمه‌ڵگا به باشترین شێوه ببینێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مرۆڤ باوه‌ڕیشی به کارتێکه‌ریی ژیان و ئه‌زموونی نووسه‌ر له‌سه‌ر ده‌قه‌که‌یدا نه‌بێ، ده‌کرێ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر دڵنیا بێ که ده‌قه‌که له پێوه‌ندییه‌کی گورجوگۆڵدایه له‌گه‌ڵ شعوری ئه‌ده‌بیی نووسه‌ر و ئیپیستیمۆلۆجیای سه‌رده‌م. به واتایه‌کی تر ده‌کرێ ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌رهه‌مهاتوو له‌لایه‌ن ژنانه‌وه وه‌ک گوتارێک سه‌یر بکردرێ که تێیدا هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی بیروڕای باو و زاڵ له ده‌وره‌یه‌کی دیاریکراودا خۆیان نیشان بده‌ن.