کوردی و تورکی و زمانگه‌لی وێنه‌ی ئه‌وانه زمانی ته‌واوعه‌یارن و زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر به ڕاوێژ یان ته‌نانه‌ت به زاراوه نێودێر بکرێن. چونکه زاراوه هه‌ر جیاوازییه‌کی ده‌ربڕینه، وه‌ک زاراوه‌ی ئیسفه‌هانی له به‌رامبه‌ر زاراوه‌ی یه‌زدی دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌من ده‌گه‌ڵ تاجیکییه‌ک قسان بکه‌م هیچ گیروگرفتێکم بۆ تێگه‌یشتن له زمانی وی که نیشته‌جێی وڵاتی تاجیکستانه نییه، چه‌ند وشه نه‌بێ که له‌وانه‌یه بپرسم مه‌به‌ستی چییه. واته پێوه‌ندییه‌که تێکناچێ. به‌و پێیه ئێمه به‌وه ده‌ڵێین زاراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نێوان 60 له سه‌د یان سه‌رتر پێوه‌ندییه‌که تێکچێ پێیده‌ڵێین ڕاوێژ، که تا ڕاده‌یه‌ک تێده‌گه‌ین لایه‌نه‌که‌ی تر ده‌ڵی چی، به‌ڵام پێوه‌ندیی ته‌واو سه‌رناگرێ. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر گیله‌کییه‌ک بێ و قسه‌م ده‌گه‌ڵ بکا، من تێناگه‌م ده‌ڵێ چی، که وایه من ده‌ڵێم ئه‌وه زمانێکه؛ گیله‌کی زمانه، مازه‌نده‌رانی زمانه، کوردی، تورکی زمانن. به‌ڵام ئه‌و داستانه که ئه‌وانه له ڕابردوو دا چ زمانێکیان هه‌بووه باسێکی دیکه‌یه.
له کۆبوونه‌وه‌ی زانستگه‌ی تۆرۆنتۆ دا یه‌کێک پرسیاری کرد: ئایا زمانێک، هه‌ر به له ناوچوونی ئاخێوه‌رانی ده‌مرێ یان به شێوه‌یه‌کی تریش ده‌مرێ؟ به‌ڵێ، زۆربه‌ی وڵاتانی باکووری ئه‌فریقا که ئێستا به عه‌ڕه‌ب داده‌ندرێن، وه‌ک میسر و چه‌ند به‌شی گه‌وره له عێڕاق؛ ئه‌وانه هه‌ر به عه‌ڕه‌بی قسه‌یان نه‌ده‌کرد. کاتێک ئیسلام به سه‌ریاندا زاڵ بوو و له‌و وڵاتانه ده‌سه‌ڵاتی عه‌ڕه‌ب سه‌قامگیر بوو، زمانه‌که‌یان بوو به عه‌ڕه‌بی و ئه‌وانه بوونه نه‌ته‌وه‌یه‌کی عه‌ڕه‌ب. به‌و پێیه، ئه‌گه‌ر له ئازه‌ربایجاندا سه‌رده‌مێک به ڕاوێژێکی فارسی قسه کراوه و دوایه تورکی بۆته باو، ئه‌وه باسێکی مێژوویییه. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه زمانی تورکییه و زمانی تورکیش زمانێکه. زمان‌ناسان زاراوه‌یه‌کیان هه‌یه پێیده‌ڵێن Linguistic Islands واته دورگه زمانییه‌کان. به‌و مانایه که له‌وانه‌یه له گوندێکی ئازه‌ربایجان خه‌ڵک به تورکی نه‌دوێن و به ئازه‌ریی کۆن بدوێن، هه‌روه‌ک چۆن له میسریش تاقمگه‌لێک هه‌ن که ئێستاش زمانه کۆنه‌کان ده‌زانن و کوت کوت وه‌ک دورگه زمانییه‌کان ماونه‌وه. به‌و پێیه ئه‌وه دوو باسی جیاوازه. ئه‌وه که ئێستا تورکی زمانه یان نا؟ وه‌ڵام "ئه‌رێ"یه؛ ئه‌وه‌ش که سه‌رده‌مێک مه‌ڵبه‌ندی ئازه‌ربایجان به زمانێک دواوه که ڕیشه‌ی ئێرانی هه‌بووه ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وانه دوو بابه‌تی جیاوازن.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در دوشنبه هجدهم دی 1385ساعت 10:21 توسط یک کرد
|
"تا ئه‌و جێگایه‌ی كه له بیرمه یه‌كه‌م شیعری نوێ "جه‌للاد" و دووهه‌میان "بۆمباران"ی منن. سێهه‌میان شێعری فاتیحه(1) كه پێم وایه ناوی "نازدار"ه، به‌ڵام خودا هه‌ڵناگرێ ئه‌گه‌رچی كاک سواره‌ی خودالێخۆش‌بوو(2) سێهه‌م كه‌س بوو كه شێعری نوێی گوت، بوو به شاسواری ئه‌و مه‌یدانه، به تایبه‌تی به شێعری "خه‌وه‌به‌ردینه" گه‌یشته دوندی سه‌ركه‌وتن، كه تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه شێعرێكی وه‌ک "خه‌وه‌به‌ردینه" بڵێ. زۆری زه‌حمه‌ت له سه‌ر "خه‌وه‌به‌ردینه" كێشا. هه‌وه‌ڵێ ئاوای د‌س پێ كردبوو:
"خه‌وه‌به‌ردینه ده‌بینێ كانی،
خۆی له سه‌ر هه‌یئه‌تی به‌رد..."
به‌ڵام پێی جوان نه‌بوو و دۆستانیش ڕه‌خنه‌یان لێ گرت، ئه‌مجا گۆڕی. چواره‌مین كه‌سیش قاسم موئه‌ییه‌د زاده(هه‌ڵۆ)یه(3). خودا یار بێ ئه‌وه‌ی له بیرم بێ له‌باره‌ی ئه‌و چوار كه‌سه دا بۆت ده‌نووسم." - به‌شێک له نامه‌ی عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار) بۆ هێدی، 15.5.1991 نووسراوه.-
نامه‌ی دووهه‌م:
"سواره‌ش و چاوه‌ش و ئه‌منیش له پێشدا شێعری فارسیمان ده‌گوت، ئه‌گه‌ر شێعری كوردیشمان هه‌بوو زۆر كه‌م بوو. تاكوو له ساڵی 1338(1959) ئه‌من چوومه زانستگای تاران. له گه‌ڵ كاک سه‌لاحی موهته‌دی هاوكلاس بووین. كاک سه‌لاح كوردی باش ده‌زانی و له شێعریش باش تێده‌گه‌یی. ئه‌و هانی دام كه به كوردی شێعر بڵێم. خودالێخۆش‌بوو حاجی ڕه‌حمان ئاغای موهته‌دی، باوكی كاک سه‌لاحیش، پیاوێكی ئه‌دیبی كوردی‌زان بوو كه به هاتوچۆ كردن بۆ ماڵه ئه‌وان زۆر كه‌ڵكم له خزمه‌تی وه‌رگرت و فێره كوردی بووم و زۆر وشه‌ی ڕه‌سه‌نی لێ فێر بووم و زۆر شێعری حاجی قادری كۆیی و نالی و هه‌ژار و هێمن و... ئیدیكه‌ی بۆ شی ده‌كردمه‌وه. له ساڵی 1340(1961) كاک سواره‌ش هاته زانستگه‌ی حقوق. له‌و سه‌ر و به‌نده‌ش دا له گه‌ڵ كاک فاتیح كه ئه‌وده‌م الهیات(معقول و منقول)ی ده‌خوێند ئاشنا بووین. له ساڵی 1339(1960) ورده ورده ده‌ممان له شێعر وه‌ردا. تا ئه‌و ده‌م ئه‌من، "مامۆستا گۆران"م هه‌ر به ناو ده‌ناسی به‌ڵام چاوه باشی ده‌ناسی و شێعره‌كانیشی خوێندبۆوه و كتێبه‌كانی "فرمێسک و هونه‌ر" و "به‌هه‌شت و یادگار"ی مامۆستا گۆرانی هه‌بوو. فاتیح منی له‌گه‌ڵ شێعری گۆران ئاشنا كرد. شێعری گۆران له لایه‌ک و ڕه‌حمه‌تیی حاجی ڕه‌حمان ئاغا له لایه‌كی دی ئێمه‌ی بۆ دانانی شێعری كوردی به گشتی هان دا. كاک سه‌لاحیش زۆری پێ ده‌گوتین چوارچێوه‌ی شێعری كلاسیک تێكبشكێنین و شێعری ئازاد بڵێین، به‌ڵام نه‌مانده‌وێرا خۆ له‌و بواره بده‌ین، تاكوو ئه‌و ده‌م له زانستگای تاران مانگرتن و خۆپێشاندان ده‌ستی پێكرد. قسه‌ی شۆڕشگێڕانه و شێعری شۆڕشگێڕانه به پێی فیلان بوو. ڕۆژێک كوڕێک شێعرێكی فارسی خوێنده‌وه كه به شێوه‌ی نوێ بوو و ئاوای ده‌ست پێكرد: "الا جلاد ننگت باد..."، ئه‌و شێعره‌م زۆر پێ خۆش بوو. چوومه‌وه ماڵێ و قوڵه قه‌ڵه‌مم ده‌ست دایه و جه‌للادی خۆم خوڵقاند. له دوایه دا پێشانی كاک سه‌لاحم دا، زۆری پێ خۆش بوو و زۆری ته‌شویق كردم. ئه‌منیش به شوێن ئه‌و دا شێعری "بۆمباران"م دانا. شێعری بۆمباران وه‌ده‌ست خودالێخۆش‌بوو مامۆستا هێمن ده‌كه‌وێ و مامۆستا ده‌فه‌رموێ: "میلله‌تێک كه له ئه‌ده‌بیاتی دا ئه‌م شێعره‌ی هه‌بێ: "جار جار دوو لک دار، / هه‌ر وه‌ک دوو دڵدار، / سه‌ریان وێک دێنا سرته‌یان ده‌كرد..." هه‌رگیز نامرێ". ئه‌و قسه‌یه‌ی مامۆستا هێنده‌ی دی هانی دام كه له گۆمی شێعری ئازاد دا باسكان باوێم و مه‌له‌ی بكه‌م.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در دوشنبه هجدهم دی 1385ساعت 10:16 توسط یک کرد
|