سه‌ید عه‌لی ساڵحی و عه‌بباسی مه‌عڕوفی له دوو ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه باسی شێعر ده‌که‌ن. سه‌ید عه‌لی ساڵحی شاعیری ناوداری فارس پێیوایه له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا سه‌ره‌تا و کۆتایی ژیان به شێعره‌وه گرێ دراون و ئیستاش له بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا شوێندانه‌رترین وته، شێعره. هه‌روه‌ها پێیوایه شێعر زیندووترین ڕوخساری ئاشتی ده‌نوێنێ و ئێرانییه‌کانیش هه‌ڵگری چرای ئاشتی و شێعرن، هه‌ر بۆیه‌ش توانیویانه فه‌رهه‌نگ و شارستانێتیی خۆیان بپارێزن.
عه‌بباسی مه‌عڕووفی نووسه‌ری به‌ناوبانگی فارس پێیوایه شێعر شوێنێکی خراپی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا داناوه و بۆته هۆی پێکهاتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی زاره‌کی(شفاهی). له کۆمه‌ڵگایه‌کی واشدا کۆمه‌ڵ فێره درۆ و ده‌له‌سه و فێڵ و ته‌ڵه‌که و ده‌مگۆ سازکردن و دووڕوویی ده‌بێ؛ به بێ هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیکردن قسان ده‌کا و دوایه حاشای لێ ده‌کا. شاعیرێکی وه‌ک "فروغ" به قه‌حبه و یه‌کی دی به به‌کرێگیراو داده‌نێ...
عه‌بباسی مه‌عڕووفی ئه‌و دیاردانه به تایبه‌تمه‌ندیی کۆمه‌ڵگای زاره‌کی ده‌زانێ و ده‌وری شێعر له‌و بواره دا ده‌خاته به‌ر چاو.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه بیست و چهارم آذر 1385ساعت 9:52 توسط یک کرد
|
له‌و دوایانه دا ده چه‌ند ژماره‌ی حه‌فته‌نامه‌ی مێدیا دا، بۆچوونه‌کانی پرۆفسۆر دوکتور جه‌ماڵ نه‌به‌ز سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی هێندێک وشه بڵاو کراونه‌وه. لێره‌دا چه‌ند خاڵ له‌و بۆچوونانه- که نابێ به متمانه‌وه وه‌ربگیرێن-، به مه‌به‌ستی لێوردبوونه‌وه‌ی زیاتر، ده‌خه‌مه‌وه به‌رچاوان. لێکدانه‌وه‌کان هه‌رچۆنێک بن- ڕاست یان ناڕاست- ده‌توانن له پێناو ڕوونبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه لێڵه‌کاندا یارمه‌تیده‌ر بن.
http://www.yndk.com
n ژن - ئافره‌ت
"... به‌کارهێنانی وشه‌ی "ژن و ئافره‌ت" یان "خوێندکار و قوتابی" و... هتد، وه‌ک گرێ ده‌روونییه‌که‌ی لێهاتووه. سه‌رده‌می "دێ دێ ئێڕ[DDR]"یش، واته ئه‌و کاته‌ی ئه‌ڵمانیای سۆسیالیستی و دێموکڕاتی هه‌بوون، هه‌وڵیان ده‌دا که له ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌کانیاندا چه‌ند زاراوه‌یه‌ک به‌کار بێنن که له یه‌کتری نه‌چن، له کاتێکدا هه‌ردوو لایان هه‌ر سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان بوون و به زمانی ئه‌ڵمانیش ده‌دوان. زۆر جاریش له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا به هۆی جیاوازیی ئایین یان ئایینزا یان پارتی باڵاده‌ست، دوو زمانی جیاواز هاتووه‌ته[هاتوونه] کایه‌وه، یان سه‌رئه‌نجام نه‌ته‌وه‌که بووه به دوو به‌شه‌وه. له باشووری کوردستانیش سه‌د حه‌یف و مه‌خابن ئه‌م دیارده ترسناکه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، بۆیه هیواخوازم له‌گه‌ڵ یه‌کگرتنه‌وه‌ی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌کاندا، هاوکات زاراوه‌کانیش له‌سه‌ر بنه‌ما زانستی و مێژوویییه‌کانی خۆیان به‌کار بێنن...
وشه‌ی "ژن" له "ژین"ه‌وه دێت، واته ئه‌و که‌سه‌ی که ژیان ده‌دا به خه‌ڵک ، ئه‌م وشه‌یه زۆر کۆنه، به زمانه‌کانی "ڕووسی و بولغاری"ش به "ژن" ده‌وترێ "ژن" و ئه‌م وشه‌یه هیچ گومانێکی له‌سه‌ر نییه، بۆیه چاکتر وایه هه‌موو کورد به کاری بێنێت، به کرمانجیش هه‌ر "ژن" به کار دێت. زۆربه‌ی کوردیش کرمانجن، بۆیه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا وشه‌ی "ژن" له وشه‌ی "ئافره‌ت" ڕاستتره. "ژن" واته "کاڤان- کابان" یان "گه‌وره‌ی ماڵ"، وشه‌ی "کاک" بۆ گه‌وره به‌کار دێت، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می ئه‌که‌دییه‌کاندا "کا" بۆ گه‌وره به‌کار هاتووه و ئه‌گه‌ر به‌ردێک گه‌وره بێت پێی ده‌ڵێن "گابه‌رد".
به‌ڵام وشه‌ی "ئافره‌ت" تا ئێستا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه واتاکه‌ی چییه و زۆر که‌س وای بۆ ده‌چن که وشه‌ی "ئافره‌ت" له "ئه‌فراندن" - خه‌ڵقبوون-، "ئاڤاهی"یه‌وه هاتبێت، یان له "عه‌وڕه‌ت"ی عه‌ڕه‌بییه‌وه وه‌رگیرابێت. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی گریمانه‌ن و هێشتا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه، بۆیه به باشی نازانم ئێمه‌ی کورد وشه‌یه‌ک به‌کار بێنین که به گومان بین لێی، که‌واته وشه‌ی "ژن" ڕاستتر و گونجاوتره.
ئه‌م وشه‌ی "ئافره‌ت" و "ژن"ه‌ش له ڕووی حزب حزبێنه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه. ئه‌م حزبانه هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون کوردستان دابه‌ش بکه‌ن، به‌ڵکو هاتوون و هه‌وڵیان داوه له قینی یه‌کتر زمانه‌که‌شمان دابه‌ش بکه‌ن، که سه‌رئه‌نجام به ماڵوێرانیی کورد ته‌واو ده‌بێت. له باکووری کوردستان وشه‌ی "پیره‌ک" واته "پیرۆز" یان "به‌ڕێز" بۆ "ژن" به‌کار دێت، ته‌نانه‌ت وشه‌ی "پیر" که "شێخ"ه هه‌ر له هه‌مان زاراوه‌وه وه‌رگیراوه..." -
ادامه مطلب
+
نوشته شده در جمعه بیست و چهارم آذر 1385ساعت 9:42 توسط یک کرد
|