ئایا فێربوونی زمانی بیانی كاتێكی دیاریكراوی هه‌یه؟
كورتكردنه‌وه و وه‌رگێڕانه‌وه‌ی: وحیدرضا نعیمی
هێدی كردوویه به كوردی
هێندێک پێیانوایه فێربوونی زمانی دووهه‌م و زاڵبوون به سه‌ریدا، وه‌ک زمانی زگ‌ماک، ده ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دا ده‌گونجێ; ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ڕی ئیدی ئه‌و كاره ناگونجێ. به‌ڵام ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌ی ئاڵۆزتره.
یه‌كێک له‌و خراپ تێگه‌یشتنانه كه هه‌میشه ده باسی فێربوونی زمانی دووهه‌مدا دێته گۆڕێ، ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن فێربوونی زمانی دووهه‌م تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌گونجێ، كه ئه‌وه‌ش به ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌می باڵغبوون كۆتایی پێدێ. بۆچوونێكی وا كه‌سانی به ته‌مه‌ن سه‌باره‌ت به توانایی خۆیان بۆ فێربوونی زمانی بیانی دوودڵ ده‌كا. دوور نییه مامۆستاكانیشیان دوودڵ بن و پێیانوابێ له بواری فێركردندا زۆر سه‌ر ناكه‌ون. زۆران پێیانوایه مێشكی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن له چاو مێشكی منداڵان، كه له باری ده‌مارناسییه‌وه ئاماده‌تره، بۆ فێربوون كولتره. به‌ڵام ده‌بێ بزانین له سه‌رده‌می منداڵیی دا ده‌ست به فێربوونی زمانی دووهه‌م كردن شێوازێكی جادوویی بۆ سه‌ركه‌وتن نییه. به‌و پێیه ده‌كرێ به گشتی بڵێین هه‌تا فێربوونی زمانی دووهه‌م له ته‌مه‌نی خوارتر ده‌ست پێبكرێ، ئیمكانی سه‌ركه‌وتن له درێژخایه‌ن دا زیاتره. ئه‌وه ڕێسایه‌كه، ڕیزپه‌ڕی زۆره. نیزیكه‌ی پێنج له سه‌تی ئه‌و به ته‌مه‌نانه‌ی دووزمانه‌ن ده‌توانن زمانی بیانی به باشی فێر بن، هه‌رچه‌ند فێربوونیان له سه‌رده‌می گه‌وره‌یی دا ده‌ست پێكردبێ، یانی كاتێک كه به ڕواڵه‌ت ده‌وره‌ی فێربوونی سه‌ركه‌وتوانه تێپه‌ڕیبێ.
لێكۆڵینه‌وه و چاوه‌دێرییه ناڕه‌سمییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژانه ده‌گه‌ڵ قوتابییانی فێربوونی زمان هه‌ڵس و كه‌وتیان هه‌یه، ده‌ریده‌خه‌ن كه فێربوونی زمانی دووهه‌م له ته‌مه‌نه‌كانی خوارتر دا مه‌رجی پێویست بۆ زاڵبوونی ته‌واو به سه‌ر زمانی دووهه‌مدا نییه. خه‌ڵک ئه‌زموونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به زمان فێربوون هه‌یه كه ڕاستبوونی ئه‌و بۆچوونه ده‌رده‌خه‌ن.
هێندێک كارناس پێیانوایه یه‌كێک له ئاكامه‌كانی به گرینگ زانینی له ڕاده‌به‌ده‌ری كاتی فێربوون، خافڵبوون له چۆنێتی فێربوونه به باشترین شێوه. ئه‌وان وه‌بیر دێننه‌وه كه ده‌ستپێكردن به فێركردنی زمانی دووهه‌م له قوتابخانه دا - كه به بۆچوونی لێكۆڵه‌ران باشترین كاته - مه‌رج نییه ببێته هۆی په‌روه‌رده‌كردنی ئاخێوه‌رانی زمانی دووهه‌م. به واتایه‌كی دی، كات هه‌موو شتێک نییه.
هێندێكی دیكه پێیانوایه كه مه‌سه‌له‌ی كاتی دیاریكراو هه‌ر فێربوونی زمانی دووهه‌م ناگرێته‌وه، به‌ڵكو لقه ده‌رسییه‌كانی وه‌ک ماتێماتیكیش ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه بڕوای وا بۆته هۆی پێكهاتنی نیگه‌رانییه‌كی بێ بنه‌ما كه به گشتی له په‌ره‌پێدانی ساویلـكانه‌ی بابه‌تی كاتی دیاریكراو بۆ فێربوونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌و پێیه ئه‌و بڕوایه، كه وا باشتره مرۆڤ فێربوونی زمانی دووهه‌م له سه‌رده‌می منداڵیی دا ده‌ست پێ‌بكا، یان هه‌ر نه‌یكا، له سه‌ر بنه‌مای بۆچوونێكی دروست دانه‌مه‌زراوه. ئایا كاتێكی تایبه‌تی بۆ فێربوونی زمانی بیانی هه‌یه؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره كه ئایا فێربوونی زمانی بیانی تا كاتێكی دیاریكراو ده‌گونجێ، هه‌ر وا هاسان نییه. به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین به بێ شک ته‌مه‌نێک نییه كه له‌و ته‌مه‌نه به‌و لاوه ئیمكانی فێربوونی زمانی بیانی له به‌ین بچێ. شێوه‌ی زمان فێربوون چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه. هێندێک له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه له‌وانه‌یه پێوه‌ندییه‌كی زیاتریان به بۆچوونی كاتی فێربوونه‌وه هه‌بێ. به واتایه‌كی دی مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌ن بۆ باشتر فێربوونی زمانی دووهه‌م پێوه‌ندیی به وه‌ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندیی و پێكهاته‌كانی زمانه‌وه هه‌یه.
