● ده‌یڤید لاج (David Lodge)
o وه‌رگێڕ: د. هاشم ئه‌حمه‌دزاده
سه‌ره‌تا، كاتێك مه‌رگ دیارده‌یه‌كی دوور بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر قه‌ت سه‌ردانی ئه‌وی نه‌كردبوو، نایت[1] نه‌یده‌توانی نه بیر له داهاتوو بكاته‌وه و نه له هیچ شتێك كه پێوه‌ندیی به ڕابردووی ئه‌وه‌وه هه‌بوو. ئه‌و ته‌نیا ده‌یتوانی به ڕووگرژی بڕوانێته هه‌وڵی خائینانه‌ی ناتور (سروشت)[2] بۆ كۆتاییپێهێنانی ئه‌و و تێده‌كۆشا هه‌وڵه‌كه‌ی ناتور پووچه‌ڵ كاته‌وه.
تاته‌به‌رده‌كه دیمه‌نی ناوه‌وه‌ی به‌شێك له ئوستوانه‌یه‌كی بۆشی پێكهێنابوو. له سه‌ره‌وه ئاسمان و له‌ژێره‌وه ده‌ریا بوو. ئه‌م تاته‌به‌رده به مه‌ودای تا ڕاده‌ی نیودایره‌یه‌ك كه‌نداوه‌كه‌ی ده‌ور ده‌داوه. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و ده‌یتوانی ئه‌و دیمه‌نه ئه‌ستونگییه‌ی كه له دوو لای ئه‌وه‌وه خوار ببۆوه ببینێت. ئه‌و ڕوانییه داوێنی خواره‌وه‌ی ڕووبه‌ره‌كه و پتر هه‌ستی كرد كه چ مه‌ترسییه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات. خۆف هه‌موو شوێنێكی داگرتبوو و ڕووبه‌ره‌كه هه‌تا قوڵایییه‌كی زۆر وێرانه بوو.
له ئاست یه‌ك له شته ئاوێته‌بووه ئاشناكاندا، ئه‌و جێگایه‌ی جیهانی بێ‌ڕۆح هزری مرۆڤ، كاتێك له چركه‌كانی هه‌ڵپه‌ساردندا پشوو ده‌دا، جه‌زره‌به ده‌دات، به‌رامبه‌ر چاوه‌كانی نایت فۆسیلێكی قایم له‌سه‌ر گاشه‌به‌ردیك قوت ببۆوه. ئه‌مه ئافرێندراوێكی چاودار بوو. ئه‌و چاوانه‌ی كه مردبوون و ببوونه به‌رد، هێشتا ده‌یانڕوانییه ئه‌و. ئه‌م فۆسیله یه‌ك له‌و گیانله‌به‌ره كۆنه ڕه‌قپێستانه بوو كه به تریلۆبیته‌كان به‌ناوبانگن. سه‌ره‌ڕای میلیۆنان ساڵ جیاوازی له نێوان ژیانی نایت و ئه‌م فۆسیله، وێده‌چوو كه ئه‌وان له شوێنی مه‌رگی خۆیان یه‌كتریان بینیوه. له ناو ئه‌و شتانه‌ی كه له خه‌یاڵی نایتدا ده‌گونجان، ئه‌م فۆسیله ته‌نیا نموونه‌یه‌ك بوو كه ڕۆژگارێك زیندوو بووه و له‌شێكی هه‌بووه كه بیپارێزێ، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا خۆشی خاوه‌نی له‌شێك بوو. - توماس هاردی، جووتێك چاوی شین (1873)-
ڕۆمان بریتییه له گێڕانه‌وه و گێڕانه‌وه‌ش، به هه‌موو ئامرازه‌كانیه‌وه- وشه، فیلم، كارتۆن- ده‌یهه‌وێ حه‌زی جه‌ماوه‌رێك له ڕێی ورووژاندنی پرسیار له زه‌ینیاندا، به وه‌دواخستنی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان، وه‌دیبێنێ. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م پرسیارانه دوو جۆرن. ده‌سته‌یه‌كیان گرێدراوی هۆكاریین(بۆ نموونه، كێ وای كرد؟) و ده‌سته‌یه‌كیشیان لایه‌نی زه‌مه‌نییان هه‌یه(بۆ نموونه، دواتر چ ڕوو ده‌دات؟). ئه‌م دوو جۆره پرسیارانه به شێوه‌یه‌كی زۆر په‌تی له چیرۆكی پۆلیسیی كلاسیك و چیرۆكی ماجه‌راییدا ده‌رده‌كه‌ون. وه‌دواخستن تێكنیكێكه به‌تایبه‌تی بۆ چیرۆكی ماجه‌رایی و هه‌روه‌ها بۆ تێكه‌ڵاوێك له چیرۆكی پۆلیسی و ماجه‌رایی، واتا تریلێر. ئه‌مجۆره گێڕانه‌وانه وا داڕێژراون كه كاراكتێره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه هه‌لومه‌رجی ترسناك و هه‌ر بۆیه‌ش هه‌تا كۆتایی چیرۆكه‌كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی هه‌ستی هۆگرانه و مه‌ترسیدار و پڕ هه‌یه‌جان له لای خوێنه‌ره‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌دواخستن به تایبه‌تی گرێدراوی شێوه باوه‌كانی داستانه، زۆر جاران كه‌وتۆته به‌ر ڕقی ڕۆماننووسه ئه‌دیبه‌كانی سه‌رده‌می مۆدێرن، یاخود به لانیكه‌م كه‌می به‌ها پێدراوه. بۆ نموونه جه‌یمز جۆیس له ئولیسهدا ڕووداوگه‌لی ئاسایی و بێئاكامی ڕۆژێكی دوبلینی سه‌رده‌م به‌سه‌ر چیرۆكی قاره‌مانی و داخراوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆدیسه له شه‌ڕی ترۆیادا ده‌سه‌پێنێ و به‌مه‌ش ده‌یهه‌وێت بڵێت كه هه‌یه‌جانی واقیع له‌وه‌یكه داستانی سوننه‌تی ده‌یهه‌وێت ئێمه باوه‌ڕی پێبێنین كه‌متر و لێڵتره. به‌ڵام هێندێك نووسه‌ری توانا، به تایبه‌تی له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، به ئاگایییه‌وه له تێكنیكی وه‌دواخستن له ئافراندنی داستانی باودا كه‌ڵكیان وه‌رگرت و بۆ مه‌به‌ستی خۆیان ده‌كاریان هێنا.
